"کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت"

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت" کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت". 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و لە مانگی نیسان (٣٠٠) مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان (١٠ بۆ ١٢) کاتژمێردایە و بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا سێ هەزار و ٢٠٠ مێگاواتە و خواستیش لەسەر کارەبا پێنج هەزار و ٩٥٠ مێگاواتە.

باسی لەوەشکردووە، هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار.


PM:03:20:27/03/2022