شاسوار عەبدولواحید: كازم فاروق لە سوید لە نەخۆشخانەیە


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت "دكتۆر كازم فاروق لە سوید لە نەخۆشخانە كەوتووە و نەخۆشە، تا ئێستا سێ نەشتەرگەری بۆ كراوە".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندووە "دكتۆر كازم فاروق لە سوید لە نەخۆشخانە كەوتووە و نەخۆشە، تا ئێستا سێ نەشتەرگەری بۆ كراوە، هیوای چاكبوونەوەی بۆ دەخوازین".

كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ بوو لە پەرلەمانی كوردستان، ساڵی رابردوو لەسەر تێگرتنی پیڵاو بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرایە دەرەوە و دواتر دەستەی سەرۆكایەتی مەرجیان بۆ گەڕانەوەی دانا كە دەبێت داوای لێبوردن بكات، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو داوای لێبوردن بكات، بەو هۆیەشەوە لەسەرەتای ئەمساڵ دەستی لە كاری پەرلەمانتاری كێشایەوە.



PM:09:46:27/03/2022