گروپی قەیوان روونكردنەوە سەبارەت بە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەدات


قەیوان گروپ رایدەگەیەنێت "كاركردن لە شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بەپێی قۆناغەكان بەردەوامە".

قەیوان گروپ رایگەیاندووە "سەرباری گرفت و ئاستەنگ و پێنەدانی شایستەی دارایی تایبەت بە جێبەجێكردنی قۆناغەكانی كاركردن لە شەقامی ئۆتۆبانی بابان-دا".  

هەروەها دەڵێت "قەیوان گروپ، وەك كۆمپانیایەكی نیشتمانی ناوخۆیی، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی باڵای، بەرامبەر بە كۆمەڵگە؛ لەم قۆناغە سەختەی ئابوریدا بەردەوامە لە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە بەرزترین كوالێتی بوار جێبەجێكردنی رێگەوبانی مۆدێرن، كە مەبەستییەتی رێگەیەكی خێرای شایستە لە شاری سلێمانی خۆشەویست بۆ ئێستاو ئایندە جێبەجێ بكات".  


شەقامی 100 مەتری سلێمانی یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شارەكە كە بەتەواوبوونی رۆڵێكی گرنگی لە بواری هاتووچۆی شارەكەدا دەبێت.



PM:10:28:27/03/2022