مامۆستاو فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆ

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە زۆربەی هۆڵەکانی خوێندنی زانکۆی سلێمانی داخران و مامۆستایان و فەرمانبەران بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بەرەو سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی.

ئەمە دووەم رۆژە کە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کە بەیەکێک لە زانکۆ گەورەکانی هەرێم دادەنرێت و ژمارەی خوێندکارانی سەر و ٢٥ هەزار خوێندکارەیەوە، هۆڵەکانی داخراو بە خۆپیشاندان بەرەو سەرۆکایەتی زانکۆ رۆشتن.

ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە رەخنە لە حکومەت و یەکێتی دەگرن کە وا نزیک بۆتەوە لە مانگی چوار ئەمان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە.

ئەم ناڕەزایەتییە تەنها زانکۆکی سلێمانی نەگرتۆتەوە لەبەردەم فەرمانگەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیندا ناڕەزایەتییەکی گەورە بەدیدەکرێت و بەسەدان خۆپیشاندەر کۆبوونەتەوەو مووچەش تا ئێستا دابەشنەکراوە.

بەیانی ئەمڕۆش خانەنشینێک لە بەردەم بنکەیەکی دابەشکردنی مووچەدا لە سلێمانی گیانی لە دەستدا، بەمەش تەنها لەم مانگەدا سێ مووچەخۆر لەکاتی وەستان لەبەردەم ئەو بنکانەدا گیانیان لە دەستداوە، هەروەها مانگی پێشووش خانەنشینێکی تر گیانی لە دەستدا.


 
 

AM:10:36:29/03/2022