بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان بۆ بەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، به‌یانی ئه‌مڕۆ بەشێک لە پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی هه‌ولێر خوپیشاندان و ناڕەزایەتییان له پاركی شانه‌ده‌ره‌وه بۆ به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام دا.
هەربەپێی زانیارییەکان، لە خۆپیشاندانەکەدا پێشمه‌رگه دێرینه‌كان داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان یاسای ئیمتیازاتی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه له‌وه زیاتر مافیان نه‌خورێت.
هاوكات هەر ئەمڕۆ له شاری سلێمانی ژمارەیەک له فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و داوای مووچەی مانگی دوو دەكەن.