گرفتی بەنزینە ٦٩٠ دینارییەكە چارەسەر كرا


پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو بەنزینەی لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ پارێزگای سلێمانی رەوانە دەكرێت بەردەوام دەبێت. 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "لەبەدواداچوون بۆ بەنزینی ٦٩٠ دیناری عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی، بۆیان دەركەوتووە ئەو بەنزینە بەردەوام دەبێت و ئەو گرفتەی هەبوو چارەسەركرا، بەڵام لە بەنزینی هەرێمی كوردستان دەبێت رۆژانە ٤٠٠ هەزار لیتر بدرێتە سلێمانی، دەدرێتە كۆمپانیای سەن ئۆیڵ لە هەولێر".

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی راگرتنی دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكەی راگەیاند، لە میدیاكانیش هۆكارەكەی بۆ دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە گەڕێنرایەوە.



PM:09:04:30/03/2022