دوو بەندكراوی دیكەی بادینان ئازاد دەكرێن


دەستەی پێداچونەوەی دادگای تەمیزی هەرێم بڕیاری سوككردنی سزای دوو سزادراوی دیكەی بادینانی دەركرد و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو ئازاد بكرێن.  

بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "دەستەكە بڕیاریداوە سزای هەریەكە لە مەسعود شنگالی و شێروان تەها بۆ ماوەی دوو ساڵ سوك بكرێن كە پێشتر لەلایەن دادگاوە سزادرابوون، بەپێی ئەو ماوەیەی كە زیندانی كراون و ئازادكردنیان بەشێوەی مەرج، هەفتەی داهاتوو دەست بە رێكارەكان دەكەن و ئازاد دەكرێن".  

پێشتر دادگا مەسعود شنگالی بە سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تەهای بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزادابوو.  



PM:01:19:31/03/2022