شەڕی میدیای پارتی‌و یەکێتی توند دەبێتەوە


شەڕی میدیای یەکێتی و پارتی توند دەبێتەوە، میدیای پارتی هێرشدەکەنە سەر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و میدیای یەکێتیش وەڵام دەداتەوە.

لەگەڵ بەستنی دیداری یەکێتی لە هەولێر و رەخنەگرتنی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە پارتی، میدیای کوردستان ٢٤ راپۆرتێک لەسەر دەرباز کۆسرەت بڵاودەکەنەوەو هێرشی توندی دەکەنە سەری، بەڵام دواتر روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە کە هاککراون و ئەو بابەتە رای ئەوان نییە.

بەرامبەر ئەوا هێرشە میدیای فەرمی یەکێتی لە نووسینێکدا دەڵێن" پارتی کە شپرزە دەبێ دۆ و دۆشاو عاقیبەت دەکات تێکەڵاو. لە داخا دەسترێژی گولەی رووی لەھەموو دەکات".

میدیای فەرمی یەکێتی دەڵێن" کە کەتنی ئاشکرا دەبێ خۆی ھاک دەکات بەقاعیدە و قیادەوە، بە کەسان و بە دەزگاوە، بە حەوشەو بە دەرگاوە، رۆژێک تویتی نایفی کوردستانی و رۆژێکی تر لایڤی پەشیمانی. جارێک سێبەرەکانی حەشر دەکات و جارێکی تر کوردستان ٢٤ شتی سەیر و سەمەرە نەشر دەکات".

هەروەها دەشڵێن" بیست و چوار سەعاتی دوای ئەوەش حاشا لەو حەشر و نەشرە دەکات. 

رۆژێك سۆشیال میدیا و ئینجا میدیای رەسمی لێمان ھان دەدا، خوا پەناماندا، دەترسین سبەینێ ڤیدیۆیەک بەبە بەرێوەبەری کەناڵەکە تۆمار بکا و بڵێ یەکێتیی ھانی داوم!".



AM:11:36:01/04/2022