وێنە.. ئەرشیف
چاودێرێکی سیاسی و پسپۆڕی بواری هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەگەری دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەڵێت" ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن لە عێراق ئه‌گه‌رێكه بۆ چاره‌سه‌ر نه‌ك ئه‌گه‌رێكی دڵخوازی لایه‌نه‌كان بێت، كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی هونه‌ری نییه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێككه‌وتن بكرێت به ئاسانی جارێكی تر هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه".
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئه‌وه‌ی پێرێ له عێراق ڕوویدا پێشبینی كراوبوو ئاشكرا بوو، كه دانیشتنی دووه‌م سه‌ركه‌وتوو نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دانیشتنی ڕۆژانی پێشووتر نه‌یتوانێ ژماره‌ی پێویست كۆبكاته‌وه و زیاتر له (٢٠٢) ده‌نگ كۆبووبووه، وه‌كو باسده‌كه‌ن پێویستی به (٢٢٠) ده‌نگ بوو كه‌واته (١٨) ده‌نگی پێویست بوو، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت سێ به‌شی په‌رله‌مان به ده‌ست بهێنێت كه ئه‌وه نه‌بوو بێگومان ئه‌مه‌ی ڕوویدا پێشبینی كرا‌و بوو كه دانیشتنه‌كه ڕوونه‌دات، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئێستا بریتیه له‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو به‌ره‌كه یه‌كلایی بۆته‌وه كه ناتوانن به‌بێ لێكتێگه‌یشتنی نێوانیان لایه‌نێكیان خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تردا بسه‌پێنێت، سیاسه‌تی ده‌ست شكاندنه‌وه كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كوردیه به‌كارده‌هێنرێت له زانستی سیاسی ده‌ڵێن (سه‌پاندنی ئیراده) ده‌توانم بڵێم سهلمێنێرا له سیسته‌می ده‌ستوری عێراقدا به‌شێوازه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌و به‌رهه‌می ههڵبژادنهی ئه‌و ژماره كورسیه ناتوانرێت به‌دیبێت".
هاوڕێ تۆفیق ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئه‌گه‌ری چه‌ند سیناریۆیه‌ك لە عێراق له‌پێشه، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه به چاوه‌ڕوانی بمێننه‌وه به‌تایبه‌تی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ست پێده‌كات، مانگی ڕه‌مه‌زان تایبه‌تمه‌ندیه‌كی پڕۆتۆكۆلی و ئاینی هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و كوردستانیش، ئه‌مه جارێكی تر زۆربه‌ی زۆری سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكان به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی پارته سیاسیه‌كانی عێراق زۆربه‌یان حیزبی ئاینیین و به‌گرنگیه‌وه ته‌ماشای ئه‌م مانگه ده‌كه‌ن ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه وه‌كو مانگێكی پشوو بێت بۆ ڕكابه‌ره‌كان، دواتر بیر له ده‌رفه‌تێكی تر بكرێته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، سیناریۆی دووه‌م بریتیه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه به‌ڵام له بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بڕگه‌یه‌ك هه‌یه كه پێویست ده‌كات سه‌رنجی بدرێت دادگای فیدڕاڵی عێراقی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێكراوه ڕه‌تبكرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو یاسایه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ربچێت كه‌واته ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق بیه‌وێت خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردن بكات ده‌بێت له‌پێشدا په‌سه‌ندی یاسایه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات چونكه به‌بڕیاری دادگا یاساكه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
هاورێ تۆفیق کە پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردنە جەختیشیکردەوە، لە حاڵەتی دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن دەبێت یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن لە عێراقدا دابنرێتەوە، لەو ڕوەوە وتی" ده‌بێت یاسایه‌كی نوێ بێت، چونكه ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی وابوو ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵیش ئاوێك بوو كرا به‌ئاگردا كه ده‌بینین لایه‌نه‌كان خۆپیشاندانیان ده‌كرد و له‌ناو خۆپیشانداندا خه‌ڵكانێك كوژران و بوون به‌قوربانی وه‌كو ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنه‌كان كه باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ساخته‌كاری كراوه و ئه‌نجامه‌كانیان په‌سه‌ند نه‌ده‌كرد، له دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان كرد و بارودۆخێكی ناهه‌موار هاتبووه پێشه‌وه بۆیه دادگای فیدڕاڵی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد یه‌كه‌م وڵاتی له ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره ڕزگار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، دووه‌م ڕه‌چاوی دادپه‌روه‌ریشی كرد كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه كه‌واته په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م سیناریۆ ئه‌وه‌یه كه خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌عێراقدا ئاڵۆز نییه و ئاسانه یاخود سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری ده‌كات و سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ندی ده‌كات و به‌ده‌نگدان له په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ڕه‌ها ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد ئه‌وه خودی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خۆیان ١/٣ كه ده‌كاته (١١٠) ئه‌ندام له كۆی (٣٢٩) ئه‌ندام واژوو كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پاشان ده‌كرێته ده‌نگدانه‌وه، له ده‌نگدان له كۆی (٣٢٩) ئه‌ندامه‌كه ٥٠+١ واته به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامان په‌سه‌ند ده‌كرێت و په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وشێته‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌ڕۆین".
هاوڕێ تۆفیق باسی لە سیناریۆی سێیەم کرد و دەڵێت" سیناریۆی سێیه‌م بریتیه له‌وه‌ی، كه ئه‌م هاوپه‌یمانێتیانه ئاڵوگۆڕی تێبكه‌وێت به‌تایبه‌تی قسه له‌سه‌ر دوو بابه‌ت ده‌كرێت یه‌كێكیان بریتیه له‌وه‌ی سونه‌كانی عێراق ئه‌وان په‌یامه‌كه‌ی خۆیان گه‌یاندووه و پۆسته‌كه‌ی خۆشیان ده‌ستكه‌وتووه ئه‌وه‌ی ئێستا له (كێك)هكه به‌شی به‌رنه‌كه‌وتووه شیعه‌كان و كورده‌كانی عێراقن، سونه‌كان یه‌كه‌م قۆناغ كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه به‌ده‌ستیان هێناوه و به‌شی خۆیان له (كێك)هكه وه‌رگرتووه بۆیه ڕه‌نگه به‌شێك له سونه‌كان بڕۆن له‌گه‌ڵ (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) یان به‌پێچه‌وانه‌وه كه ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه گریمانه‌یه‌كی قورس‌تر بێت یه‌كێك له‌پێكهاته‌كانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) چونكه كێشه‌ی(چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) چه‌ند كێشه‌ی نێوان دوو دیدوبۆچوونه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق له‌ڕاستیدا به پله‌یه‌كی نایابیش كێشه‌یه‌كه له‌نێوان ڕێبه‌ری سه‌درییه‌كان به‌ڕێز(موقدا سه‌در) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (نوری مالكی) وه‌كو ده‌بینین به‌سته‌ڵه‌كه گه‌وره‌كه له‌نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده شیعه‌یه‌ی عێراقدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) كه پێكهاتوون له كه‌سه ناسراوه سیاسیه‌كانی عێراق ڕه‌نگه ئه‌وه زۆر ئاسان بێت بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا، له‌به‌رده‌م ئه‌م سێ سیناریۆیهین".
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت" ئه‌گه‌ری دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌رێكه بۆ چاره‌سه‌ر نه‌ك ئه‌گه‌رێكی دڵخوازی لایه‌نه‌كان بێت، كێشه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به ئاراسته‌یه‌ك ڕۆیشتوون كه هیچ لایه‌ك ناتوانێت به‌ربه‌ستی ٢/٣ ی په‌له‌مانی عێراق تێپه‌ڕێنێت ئه‌مه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌یه‌كی تر نه‌ماوه، هه‌ر بۆ زانیاری كۆمیسیۆنی عێراق ماوه یاساییه‌كه‌ی پێنج ساڵه هێشتا سێ ساڵی ماوه، واته كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه ببات به‌ڕێوه ئاماده‌یه، هەروەها ئێستا عێراق بودجه‌ی فیدڕاڵی زۆر گه‌وره بووه، قه‌به بووه چونكه نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه به‌ئاسانی ده‌توانن بودجه‌یه‌كی بۆ دابین بكه‌ن هه‌روه‌ها چه‌ند مانگێكه هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بووه له‌به‌رئه‌وه كۆمیسیۆنیش زه‌مینه‌یه‌كی هونه‌ری لۆجیستی باشی له‌به‌رده‌ستدایه واته كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی هونه‌ری نییه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێككه‌وتن بكرێت به‌ڵێ به‌ئاسانی جارێكی تر هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه".