کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ تەرمی یەکێک لەو گەنجانەی لە چەمی خەمەڵۆکەی سنووری قەزای ماوەت خنکا بوو بە ناوی (هەڵکەوت نوری) کە خەڵکی شاری هەولێرە دۆزرایەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، شوێنەکە سەختە و داوای تیمی فڕۆکەوانیمان کردووە بۆ ئەوەی بگەنە شوێنەکە و تەرمەکە بهێننەدەرەوە.
ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕابردوو لە گوندی بەر سماق لە سنوری قەزای ماوەت سێ گەنج بە ناوەکانی (کۆسار نەوزاد، لە دایکبوی ساڵی ٢٠٠٠، دەرون رەئوف، لە ودایکبوی ١٩٩٥ و هەڵکەوت نوری، لە دایکبووی ١٩٩٢)ەو خنكان، کە دووانیان بران و ئەوەی دیکەش زاوایانە.