کەمێک لەمەوبەر تەرمی دووەمی ئەو سێ گەنجە کە ناوی ( دەورن رەوف ) دۆزرایەوە کە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکەمیش، هەڵکەوت نوری دۆزرایەوە.
تەرمی یەکەم و دووەم کە ئەمڕۆ دۆزرانەوە دوای ١٣ رۆژ لە خنکانیان لە ناو ئاوی چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت لەلایەن قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەو بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانیی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکانەوە دۆزرانەوە.
ئەمشەو تەرمی دووەم دەگەیەنرێتە پزیشکی دادوەری بۆ پشکنین پزیشکی.
ئەو سێ گەنجە رۆژی نەورۆز لە گوێ چەمی خەمڵۆکە لە قەزای ماوەت خنکان و بە رێژایی ئەو ماوەیە ئەو تیمانە بەدوای دۆزینەوەی ئەو تەرمانەوە بوون.