هێزێکی ئەمەنی لە سلێمانی دەچنە سەرماڵی د. فەوزی عەبدولجەبار کەسایەتی دیاری شارەکە

دوانیوەرۆی ئەمرۆ دوو شەممە لە سلێمانی لە گەڕەکی بەختیار هێزێکی ئەمنی دەچنە سەر ماڵی د. فەوزی عەبدولجەبار زەنگەنە کەسایەتی دیاری شارەکە و ماڵەکەی تێکدەدەن.

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا د. فەوزی بە سپی راگەیاند" دراوسێکانم پێیان راگەیاندم کە هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵەکەم، دوای ئەوەی گەڕامەوە تەماشا دەکەم هەموو ماڵەکەمیان تێکداوە".

ئەو وتیشی " من هەموو خەڵکی سلێمانی دەمناسێت و کێشەم لەگەڵ کەسدا نییە بۆ بەو شێوەیە هاتوونەتە سەر ماڵەکەم، گەر شتكیشیان هەیە دەیانتوانی بە فەرمی بانگهێشتم بکەن، یان چاوەڕێیان بکردایە تا دەهاتمەوە، نەک بەم شێوەیە هەڵکوتنە سەر ماڵەکەم".

د. فەوزی عەبدولجەبار زەنگەنە پزیشکی دانە و لە بنچینەدا خەڵکی ناوچەی گەرمیانە، بەڵام نزیکەی ٤٠ ساڵە لە سلێمانی دەژی و خەڵکێکی زۆر لەشاری سلێمانی دەیناسن.


 


PM:03:24:04/04/2022