ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٢٨٠) كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٢٨٠) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٦٩٩) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٢٠ هەزار و ٨٠٦ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ١٧٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٦٣٢ كەسیان چاكبونەتەوە.