بڕیارێكی گرنگ بۆ نرخی كارەبای نانەواخانە و سەمونخانەكان دەركرا


بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (50%)ی داشكاندن لە نرخی كارەبا بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكان لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.  

بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە سەدا 50ی داشكاندن لە نرخی كارەبا بۆ سەرجەم نانەواخانە و سەمونخانەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەكان كەمبكرێتەوە.  



PM:08:23:05/04/2022