"تەرمى کچێک گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری فیشەک بەسەریەوە هەیە"

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی کچێکی تەمەن (٢٠) ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانە، کە شوێنەواری فیشەک بەسەریەوە هەیە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێک بەناوی (ک . ح . ح ) لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠٢)، کچی ماڵەوە، دانیشتووی گوندی (گردەسپیان) گەیەندرایە نەخۆشخانە. 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشکنین و توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەکێکی دەمانچە بەسەریەوە هەیە، بە وتەی کەسوکارەکەشی کچەکەیان بۆخۆی خۆی کوشتووە. 

لرە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە".


PM:01:26:07/04/2022