سعودیە ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکات


سعوودیە پلانی داڕشتووە بە پێچەوانی پارەوە لەبەر کۆرۆنا ئەم کارەی نەکرد، ئەمساڵ  پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکات.

وەزارەتی حەج و عومەری سعوودیە بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند" ئەمساڵ رێگە بە سەردانکەرانی حەج دەدرێت لە وڵاتانی دیکەش سەردانی سعوودیە بکەن و ژمارەکەش زیاد دەکەن".

هەروەها هاتووە " بۆ ئەمساڵ لەناوەوە و دەرەوەی سعوودیە پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکەن، بەپێی ئەو رێژەیەی بۆ وڵاتان دیاریکراوە".

حەجکردن بە دوو مەرجە بۆ حاجیان وەک سعوودیە دایڕشتووە، ئەو کەسانەی سەردانی مەککە دەکەن، تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها دەبێ پشکنینی کۆرۆنایان پێ بێت و 72 کاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕی بێت.



AM:10:16:09/04/2022