داعش پێنج پێشمەرگەی بەدیل گرتووە

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن‌و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت تا ئێستا 5 پێشمەرگە كە بە هەڵە رۆیشتونەتە ئەو شوێنانەی داعشی لێیە‌و ئێستا لای ئەوان بە دیل گیراون.

عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌ و هۆشیاری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی باسنیوزی وت: تا ئێستا‌ هیچ كام له‌و پێشمه‌رگانه‌ ئازاد نەكراون‌و

وتیشی: ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ دوانیان پێش مانگێك ده‌ستگیركراون و سیانه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، كه‌ هیچ كامێكیان له‌كاتی شه‌ڕكردندا نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌هه‌ڵه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی داعشه‌وه‌'.

دوێنێ داعش له‌ رێگه‌ی ده‌زگاكانی نزیك له‌خۆی وێنه‌ی سێ پێشمه‌رگه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و به‌ مورته‌د ناوی بردن.



PM:02:17:24/07/2014