سۆمۆ هۆشداری توند بە هەرێم دەدات


كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت "كۆمپانیا نەوتییەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی ناوەندی مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەكەن".

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەوەڵامی پرسیارێكدا كە ئاڕاستەی كۆمپانیای سۆمۆی كردبوو رایگەیاندووە "سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكان كە لە هەرێمی كوردستاندا بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت كراوە نا دەستوریین، بەڕێوەبردنی كیڵگەكانی نەوت و غاز موڵكی حكومەتی ناوەندین و بە هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەدەبرێن".

هەر بەپێی هەواڵەكە "بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی ناوەندی سەرجەمی ئەو گرێبەستانەی كراون بە هەڵوەشاوە دادەنرین و نادەستورین و هۆشداری داوەتە كۆمپانیا نەوتییەكان كە لە هەرێمدا كار دەكەن بەبێ رەزامەندی حكومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوت مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەكەن".

بەمەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتەوە، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆدەبنەوە.




PM:04:58:11/04/2022