کرێکارێکی تەقینەوەکەی تانجەرۆ گیانی لەدەستدا

بریندارێکی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسنەکەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی نیسان، یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسنی تانجەڕۆ کە رێژەی سوتاوییەکەی سەروو ٥٠٪ بوو، درەنگانی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی گیانی لەدەستدا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانیدایە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی وڵاتی هیندستانە و بۆ کارکردن رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی ٨ی نیسان تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە ناوجەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە ١٣ کەس برینداربوون و سەرجەمیان کرێکاری بیانی بوون، ئەمڕۆش یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 



PM:01:41:12/04/2022