ژمارە (16)ی گۆڤاری "سپی میدیا" كەوتە بازاڕەوە

نوێترین ژمارەی گۆڤاری سپی میدیا كە چەندین بابەتی جۆراوجۆری سیاسی‌و كۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت، ئێستا لەكتێبخانەكانی هەرێمی كوردستاندایە.

لەم ژمارەی سپی میدیادا چەندین بابەتی گرنگ دەخوێنیتەوە، وەك:

-    لە راپۆرتێكدا سپی میدیا بودجە‌و موچەی تۆڕی میدیایی رووداو ئاشكرا دەكات كە بەپێی ئەو راپۆرتە موچەی بەڕێوەبەری رووداو لەموچەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی زیاترە.

-    "نەوشیروان مستەفا بۆ بێدەنگە" ناوی راپۆرتێكە لەسەر بێدەنگی ئەم چەند مانگەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرامبەر پرسە گرنگەكانی كوردستان.

-    گفتوگۆیەك لەگەڵ عوسمان ئۆجەلان‌و قسەكردن لەسەر دۆزی كورد لە باكور‌و رۆژئاوا‌و داخوازییەكانی بۆ دروستكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە.

-    كەركوك‌و دۆخی كورد لەو پارێزگایە لەپاش هێرشی داعش، تەوەری گفتوگۆیەك لەگەڵ ئاوات محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

-    دوو بابەتی گرنگ‌و نێودەوڵەتی لەسەر داعش‌و بەرنامە‌و داهاتووی ئەم گروپە لەعێراق.

-    راپۆرتێكی شیكاریی لەسەر سەربەخۆیی كوردستان لەئامادەكردنی محەمەد رەئوف.

-    وتارێكی د. سەردار عەزیز، سەبارەت بە دین‌و دەوڵەت‌و كۆمەڵگای دینی دەخوێنێتەوە.

-    .. چەندین بابەت‌و وتاری گرنگی دیكە.

گۆڤاری سپی میدیا لەلایەن دەزگای راگەیاندنی سپی مانگانە چاپ‌و بڵاودەبێتەوە.



PM:03:35:24/07/2014