رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە زاری میلیشیا چەکدارە شیعەکانی عێراقەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بڵاوکردەوە کە روسیا چەک و تەقەمەنی لە عێراقەوە بە رێگای ئێراندا پێشگەیشتووە.
بەپێی راپۆرتێکی ئەو رۆژنامەیە کە لەسەرچاوەکانیەوە وەریگرتووە، چەکی ئاربی جی و مووشەکی دژە تانک و راجیمای بەرزایلی لە مانگی رابردوودا لە عێراقەوە گەیشتووە بە روسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیادا.
هەر لەو رۆژنامەیەدا هاتووە کە ئێرانیش کۆمەکی روسیا بە مووشەکی باور ٣٧٣ ی لە دروستکراوی خۆی ناردووە کە هاوشێوەی ئس ٣٠٠ روسی خۆیەتی.
ئەو چەکانە لە میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی عێراقە لە دەروازی شەلەمچەوە لە ٢٦ ئازارەوە گواستراوەتەوە و سوپای ئێران پێشوازی لێکردوون و لەوێشە لە رێگای دەریاوە نێردراوە بۆ ئێران.
هەروەها حەشدی شەعبی دوو سیستەمی مووشەکی راجیمەی بەرازیلی کە لە عێراق ناسراوە بە سجیل ٦٠ لە ١ ی نیسانە نێردراوە بۆ ئێران و لەوێوە بۆ روسیا.
ئەو سەرچاوەیە بە گاردیانی راگەیاندووە " گرنگ نییە چەکە قورسەکان بنێرین، لەم قۆناغەی ئێستا پێویستمان پێی نییە، هەرچی دژی ئەمەریکا بێت ئێمە پێشوازی لێدەکەین".