بەغدا.. هێرش بۆسەر ئۆتۆمبیلی زیندانیان 60 كوژراوی لێكەوتەوە

ئەمرۆ ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردەسەر کاروانی ئۆتۆمبیلێكی هەڵگری زیندانیانی ناوچەی "تاجی" لەباكوری بەغدا‌و بەهۆیەوە 60 كەس لەوانە 51 بەندكراوو 9 پۆلیس كوژران.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، كەسانی خۆكوژ هێرشیان كردوەتە سەر ئۆتۆمبیلەكە‌و خۆیان تەقاندوەتەوە كە بەهۆیەوە 60 كەس كوژران‌و 8 كەسی دیكەش برینداربوون.



PM:04:54:24/07/2014