به‌هۆی
كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له كه‌مپی ئاواره‌كان لە قه‌زای زاخۆ كه تایبه‌ته به
ئاواره‌كانی قه‌زای شه‌نگال، سێ كه‌س سوتاون و هاوڵاتییەکیشیان بەهۆی زۆر سوتانی
گیانی لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له قه‌زای زاخۆ ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو ئاگرێك له خێمه‌كانی كه‌مپی
چه‌مشكۆی تایبه‌ت به ئێزیدیه‌كانی قه‌زای شه‌نگال كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه
ژماره‌یه‌ك خێمه گڕیانگرتوه و له‌ئه‌نجامیشدا سێ كه‌س سوتاون براونەتە نه‌خۆشخانه".
هەروەها
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٦ساڵان به‌ناوی (س، ج، خ) پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و به‌هۆی
زۆری رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه گیانیلەدەستدا و دواتر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی
گه‌یشتونه‌ته كه‌مپی چه‌مشكۆ و توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه
سه‌ره‌تاییه‌كانیش، پێده‌چێت ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه دروست بوبێت.