گوندی هرورێی سەر بە شارەدێی كانی ماسی بۆردومانکرا

تۆپخانەكانی دەوڵەتی توركیا تۆپبارانی گوندی هرورێی سەر بە شارەدێی كانی ماسییان كرد و دوو ماڵی گوندەكە زیانیان بەركەوت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، گوندی هرورێی سەر بە شارەدێی كانی ماسی لە شارۆچكەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك، لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای دەوڵەتی توركیاوە بۆردومان كرا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو گولـلە بەر دوو ماڵی گوندنشینان كەوتووە و زیانێكی زۆری لێكەوتۆتەوە.


PM:01:31:15/04/2022