زیلینسكی: تائێستا نزیكەی سێ هەزار سەربازمان كوژراون


ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای دەستپێكی هێرشی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی، دوو هەزار و 500 تا سێ هەزار سەربازی وڵاتەكەی كوژراون، بەڵام ژمارەی سەربازانی كوژراوی روسیا زۆر لەوە زیاترە. 
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا بە جیهانییەكانی راگەیاندووە "لەو كاتەوەی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەستی پێكردووە دوو هەزار و 500 تا سێ هەزار سەربازی وڵاتەكەی لە شەڕەكەدا كوژراون و نزیكەی 10 هەزار سەربازی دیكەش برینداربوون، بەڵام دیار نییە چەندیان لە ژیاندا دەمێنن و چەندیان دەمرن، هەر لەو شەڕەدا نزیكەی 20 هەزار سەربازی روسیاش كوژراون". 

زیلینسكی باسی لەوەشكرد، "هەموومان دەمانەوێ شەڕ بكەین، بەڵام دەبێت هەوڵی تەواو بدەین بۆئەوەی ئەم شەڕە كۆتایی بێت. تاوەكو ئەم شەڕە زیاتر درێژە بكێشێت، كەسی زیاتر لەدەست دەدەین".



PM:02:12:16/04/2022