گەرمیان؛ لە نەخۆشخانەی قەڵا تووشبووی كۆرۆنای تێدا نەما


نەخۆشخانەی قەڵا كە تایبەتە بە چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا لە گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوایین تووشبوو نەخۆشخانەی جێهێشتووە و ئێستا توشبوی كۆرۆنایان نەماوە.

نەخۆشخانەی قەڵا لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوایین توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان پەتاكەی تێپەڕاند و رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردو چارەسەری پێویستی وەرگرت".

دوو ساڵ لەمەوبەر نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار لەسەر ئەركی خێرخوازان دروستكرا، لە 24 كاتژمێری رابردوشدا لەهەرێمی كوردستان 35 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون و دوو توشبوی گیانیان لەدەستدا.



PM:02:51:16/04/2022