ماڵپەڕی باس نیوزی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت"سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەهۆی ئەو گرفتانەی لە بڕبڕەی پشتی هەیەتی بەهۆی کێشی زیاد و تەمەنەوە، ناچاری دەکات نەشتەرگەری بۆ بکات".
بەگوێرەی هەواڵێ ماڵپەڕەکە کە دوێنێ بڵاویکردۆتەوە لە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو خۆیەوە "فوئاد مه‌عسووم، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی، عێراق به‌ره‌و ئا‌ڵمانیا به‌جێده‌هێڵێت".
باس نیوز دەڵێت" نەشتەرگەرییەکی قورس بۆ بڕبڕه‌ی پشتی فوئاد مه‌عسووم ئەنجام دەدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ ئه‌وا ناچاره تا كۆتایی ژیانی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه بێ".
پێنجشەممە 24.7.2014 دکتۆر فوئاد مەعسوم بووە سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمەش دوای دەنگدان لەسەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە دوو خولی دەنگدان 211 دەنگی بەدەستهێنا و بووە دووەم کورد کە ئەو پۆستە بەدەست دەهێنێت دوای تاڵەبانی.