به پێچه‌وانه‌ی پیرۆزباییه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیه‌وه، نێچیرڤان بارزانی له پیرۆزباییه‌که‌یدا بۆ مه‌عسوم دووجار داوا له سه‌رۆکی نوێی وڵات ده‌کات پێشێلکاری نه‌هێڵێت به‌رامبه‌ر کورد.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، رۆڵی رابردووی بەرز دەنرخێنێت، ئه‌وه‌ی جێاگای سه‌رنجه دوو جار له‌و پیرۆزباییه‌دا داوای لێ دەکات "'بە شێوەیەکی تەواو دەستووری عیراق بپارێزن و ھەموو ئەو پێشێلکارییانە ڕاست بکەنەوە ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کورد کراون"'.
هه‌روه‌ها لە پەیامەکەدا ھاتووە 'ئێوەی بەڕێز لە کاری سیاسی و ھەروەھاش لە کاری بەڕێوەبردن و حکوومەتداریدا لە کوردستان ئەزموونێکی باشتان تۆمار کردووە، لەو چەند ساڵەی دواییشدا لە پرۆسەی سیاسیی عیراق و داڕشتنی دەستووری تازەی عیراق و ژیانی پەرلەمانیدا؛ وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئینتیقالیی عیراق و سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی کوردستانی؛ ڕۆڵێکی بەرچاوتان ھەبووە'.
ھەروەھا دەڵێ 'ھیوادارین بتوانن بە شێوەیەکی تەواو دەستووری عیراق بپارێزن و ھەموو ئەو پێشێلکارییانە ڕاست بکەنەوە کە بەرامبەر دەستوور ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا پرۆسەی سیاسی و تەوافوقی نێوان لایەنەکان و پێکھاتەکانی عێراقییان تێک دا و ئەوەش شێوان و ئاڵۆزییەکی تەواوی لە عیراقدا دروست کردووە و ژیانی سەدان ھەزار خێزان لە عیراق تێک چووە، ھەروەھا ڕێگەی بۆ گرووپە توندڕەوەکان خۆش کرد کە شوێنی خۆیان لە عیراقدا بکەنەوە".
فواد مه‌عسوم دوێنێ 24 ی ته‌موز له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆک کۆماری وڵات.