هەپەگە کوژرانی هەشت سەربازی سوپای تورکیای ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە زاپ گەریلاکانمان چالاکی ئەنجامدا و بەهۆیەوە هەشت سەربازی سوپای دەوڵەتی تورکیا كوژران". 

کەمێک پێش ئێستا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێم ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکە و هێلکۆپتەری جەنگی بە چڕی ناوچەکەی بۆردوومان کردووە و هەوڵیداوە سەربازەکانی لە ئەشکەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ دابەزێنێت". 

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە" لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا، لە ناوچەی زاپ هەشت سەربازی سوپای دەوڵەتی تورکیا کوژراون". 

ماوەی چەند ڕۆژێکە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر ناوچەکانی (زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و کوڕەژارۆ) دەستپێکردووە و شەوی ڕابردووش، دەوڵەتی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی بە فەرمی ڕاگەیاند.


AM:08:40:18/04/2022