چوار چەکداری داعش لە سلێمانی دەستگیرکران

وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیرکردنی چوار چەکداری داعشی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند، کە لە ئۆپراسیۆنێکدا توانرا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیربکرێن.

 وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند " لە رێگەی هەماهەنگییەکی باڵاوە لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ بەدواداچوون بەشوێن شانە هەڵهاتووەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە داواکراون لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە، توانرا چوار چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکرێت، کە بەمەستی خۆحەشاردان لە هێزە ئەمنییەکان روویان لە سلێمانی کردووە".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوور،  تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئیسحاقی و دوجەیل راگیراون و رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.




PM:06:40:18/04/2022