شه‌وی 23 ی ته‌موز کا‌تێک که ده‌نگدانه‌کانی 55 په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنه کوردستنییه‌کان بڵاوده‌بێته‌وه دیارده‌یه‌کی سه‌رنج راکێشی تیده‌که‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به سپی میدیای راگه‌یاند ئه‌و شه‌وه‌ی له ئۆتێل ره‌شید له به‌غدا ده‌نگده‌درا بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌کێکیان له هه‌ردوو کاندیدی یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح و فواد مه‌عسوم که 55 په‌رله‌مانتاری لیسته کوردستانییه‌کان به‌شدریان تیا کرد، پاش جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان دوو ده‌نگ به‌تاڵکرایه‌وه، نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان نه‌داوه.
به‌پێێ سه‌رچاوه‌که‌ی سپی له‌به‌رئه‌وه‌ی له ه‌سه‌ر دوو کاغه‌زه‌ی ده‌نگدانه‌که نوسرابوو( به‌رهه‌م و فواد ) به‌مه‌ش دوو ده‌نگ به‌تاڵ کرایه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی خۆی پێشان دا به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره ده‌نگدانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێکه‌وه که نوێنه‌ری کورد ده‌کات له‌به‌غدا که ئه‌وه‌نده بێ ئیراده بێت.