بۆ رۆژی دووەمە سوپای عێراق بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر یەبەشە لە شەنگال

لە شەنگال بۆ دووەم رۆژە سوپای عێراق بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر یەکینەکانی پاراستنی شەنگال، ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ لە یەکەم رۆژدا ٣ هاوڵاتی بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لە شەنگالەوە بە " سپی " راگەیاند" ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ دووەم رۆژ هێزەکانی سوپای عێراق هێرشیان کردە سەر بازگەی ( قەحتانیە ) لە تەل عەزیز کە دەکەوێتە باکوری شەنگالەوە و لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی شەنگال ( یەبەشە ) شەڕی دروستبوو.

 ئەو سەرچاوە ئەمنیە ئاشکرای کرد کە لە گوندی ئاسکینیە دوو سەربازی عێراقی بە دیل گیران.

هەروەها لە باشوری شارەکەش هاتوچۆ قەدەغەکراوە.

شەڕەکە تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشی سوپای عێراقە بۆ سەر خاڵەکانی پشکنینی یەپەشە کە نزیکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپێکردووەو، تا ئێستا حەشدی شەعبی بێلایەنە و لەو شەڕەدا.

دوێنێ دوو شەممەش لە یەکەم رۆژی ئەو پەلامارەدا هێزەکانی سوپای عێراق و ئەمنی نیشتمانی پەلاماری شەڕڤانانی یەپەشەیان لە دەروازەی دوکری لە ناحیەی سنوندا و لە شەڕێکدا سێ هاوڵاتی و سەربازێک بریندار بوون.
 



PM:12:23:19/04/2022