وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا باڵیۆزی تورکیای لە بەغداد بانگهێشت کرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی لەسەر ئەو هێرشانە ڕادەستکرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بانگهێشتی عەلی رەزا گۆنای، باڵیۆزی توركیا له به‌غداد سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه فراوانه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیپێكردوه کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوە نامه‌یه‌كی توندی راده‌ستی باڵیۆزی تورکیا کردووە و داوای کۆتایی پێهێنانی ئەو کارەی كردوه و سەرپێچییەکانی رەتکردوه‌تەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، حكومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای له توركیا كردوه هه‌موو هێزه سه‌ربازه‌كانی له خاكی عێراق بكشێنێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، عێراق مافی خۆیەتی رێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرێتەبەر بەپێی بەندەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یاساکانی نێودەوڵەتی، کە به پێی مادده‌ی (٥١)ی دەستوری نەتەوە یەکگرتوەکان، نابێت سه‌روه‌ری هیچ ده‌وڵه‌تێك پێشێل بكرێت.