هەپەگە بڵاویکردەوە لەماوەی
سێ رۆژی رابردوودا ٨٧ سەربازی تورکیا کوژراون و ١٥ ی دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی پاراستنی گەل(
هەپەگە) بڵاویکردوەتەوە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٨٧ سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، کوژراون، ١٥ ی
دیکەش برینداربوون، باسی ئەوەشیکرد لەو سێ ڕۆژەدا هێزەکانی گەریلا دوو فڕۆکەی سیخوڕییان
خستوەتە خوارەوە و دوو هێلیۆپتەریشیان پێکاوە.
١٧ئەم مانگە وەزارەتی
بەرگری تورکیا ئۆپڕاسیۆنی چنگ –کلیلی لەخاکی هەرێم بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە
ڕاگەیاندووە، هەروەها لەنوێترین راگەیەندراویشدباسی لەوەکردووە ، سەربازێکیان بە
پلەی مولازمی یەک، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو پێیدا برینداربووە و دوای گەیاندنی
بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە مردوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ئۆپەراسیۆنەی
تورکیا لە خاکی هەرێم ئەنجامیدا، کاردانەوەی خراپی لایەنە عێراقییەکانی لێکەوتوەتەوە و بە پێشێلکردنی
سەروەری خاکی عێراق داندراوە.