بڕی پێدانی كارەبا بە كەركوك زیاد دەكرێت


جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزیری كارەبا كردووە بۆ زیادكردنی بڕی كارەبا بۆ پارێزگای كەركوك.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، له پەراوێزی میوانداریكردنی وەزیری كارەبا هات بۆ پەرلەمانی عێراق سەبارەتا بە ئامادەكارییەكانیان بۆ پێدانی رێژەیەكی باش لەكارەبا بەهاوڵاتیان، داوایان لێكردووە كرد بڕی ١٠٠ مێگا بۆ پارێزگای كەركوك زیاد بكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، لەو كاتەدا پشكی كەركوك لە ٦٥٠ مێگاوە بۆ ٨٠٠ مێگا زیاد دەكات، بەوەش دەتوانریت لەهاوینی ئەمسال ریژەیەكی باش كارەبا بەهاوڵاتیان بدرێت.



PM:07:57:21/04/2022