وه‌زیری دارایی عێراق: ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" بەغداد له‌ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت". 

عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بانك و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی له‌ واشنتن کرد و رایگه‌یاند" حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێدانی شایسته‌ داراییه‌كان تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ژماری نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌". 

ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی رادەستی عێراق نەكردوە، هەرچەند دەبێت پابەندبێت بە رادەستكردنی داهاتی نەوت، گومرك و باج بە حكومەتی فیدراڵ.

وتیشی" به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت داهاتی عێراق له‌ شه‌ش مانگدا بیست و پێنج ملیار دۆلار زیاد ده‌كات". 


PM:06:15:22/04/2022