هۆشیار زێباری لەسەر یەکینەکانی پاراستنی شەنگال پۆستێکی خۆی دەسڕێتەوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دوای ئەوەی تویتێک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا یەکینەکانی پاراستنی شنگالی  بە تیرۆرست ناودەبات دواتر تویتەکەیدەسڕێتەوە

 

دوێنێ شەو ٢٢ی نیسان هەینی، هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی شنگال بڵاوکردەوە. 

 

ناوبراو لە تویتەکەیدا باس لەوە دەکات "ئەوەی لە شنگال روودەدات کارەساتە! هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و تیرۆریستانی یەپەشە لە ئێزدییەکانی ناوچەکە لە شنگال حوکم دەکەن، هەروەها پەکەکە و یەپەشە لە رووی سیاسی و داراییەوە لەلایەن سەرۆکایەتی دەستەی حەشدی شەعبی بە سەرۆکایەتیی فالح فەیازەوە پشتیوانی دەکرێن"  ئەوەشی تێدا هاتبوو هێزە عێراقییەکان ناتوانن رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکەن و ئاوارەکان بگەڕێننەوە.

 

 چەند کاتژمێرێک دوای بڵاو کردنەوەی تویتەکە ناوبراو تویتەکەی سڕییەوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی نەداوە لەبارەى هۆکاری سڕینەوەکە.   

 

 

 



PM:03:09:23/04/2022