لەسەر فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک سەرۆکی پێشووی شارەوانی کەرکوک زیندانی دەکرێت

میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە، سەرۆکی پێشووی شارەوانی کەرکوک بەهۆی فرۆشتنی ١٠ پارچە زەوی سزای یەک ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرچوو.

 

ئەمڕۆ ٢٣ی نیسان شەممە، بەگوێرەی ئەو هەواڵەی میدیاکانی پارتی بڵاویان کردووەتەوە، سەرۆكی پێشووی شارەوانی كەركووك، جەمال شوكر لەسەر کەیسی فرۆشتنی ١٠ پارچە زەوی، لەلایەن دادگای تاوانەكانی كەركووك سزای یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش دووەم سەرۆك شارەوانی یەكێتییە کە لەو شارەدا لەسەر کەیسی گەندەڵی دادگایی دەکرێت.

 

جەمال شوكر سەرۆكی پێشووتری شارەوانی كەركووك هاوکات ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقە لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە ماوەی رابردوودا لەسەر کەیسی فرۆشتنی ١٠ پارچە زەوی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا کە لەوکاتە سەرۆكی شارەوانی کەرکووك بووە.

 

لە بەرواری ١٩ نیسان لەلایەن دادگای تاوانەكانی كەركووكەوە حوكمی یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

 

سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە ناوبراو باسی لەوەکرد کەجەمال شکور وت ویەتی، "سەرەتا واژووم لەسەر ئەو نووسراوانە نەکرد کە تایبەتبوون بە فرۆشتنی زەوییەكان، بەڵام وەزارەتی شارەوانی عێراق زۆری لێدەكردم واژوویان بكەم".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، جەمال شوكر دووەم سەرۆك شارەوانی كەركوكە لەسەر پشكی یەكێتی كە بەگەندەڵی تاوانبار دەكرێت، پێشتریش (عەبدولكەریم حەسەن) لەسەر دۆسیەی دامەزراندنی كارگەیەكی نایلۆن، لەلایەن دادگای كەركووكەوە (٦ مانگ) حوكمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

 




PM:05:33:23/04/2022