جارێکی تر ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی زاخۆ کەوتەوە

ئاگر لە بەشێکی کەمپی ئاوارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک ئاوارە برینداربوون و چەند کەمپێکیش سوتان.

 

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ی نیسان،  کاتژمێر ١:٣٥ خولەک ئاگر لە کامپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شەنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەو ناوچەیە گەیاند.


هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەوە سێ خێمەی شوێنی مانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بە تەواوی سووتاون و ژمارەیەکیش ئاوارە برینداربوون.

 

ماوەی کەمتر لە مانگێکە سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویداوە و چەندین ئاوارە برینداربوون و هەفتەی رابردووش گەنجێک کە دانیشتووی کەمپەکە بوو بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستدا.

 



AM:10:11:24/04/2022