ئەمڕۆ شەپۆلی باران بارین لە هەرێم دەست پێدەکات

ماڵەڕێکی جیهانی تایبەت بە کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ ٢٤ی نیسان، شەپۆلێکی باران بارین دەگاتە هەرێمی کوردستان و بۆ چوار ڕۆژ بەردەوامی دەبێت .

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە ئەمڕۆ وە شەپۆلی باران بارین دەست پێدەکات و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتودا پارێزگاکانی تری هەرێمیش بگرێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات باران بارین لە سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بە شێوەی پچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش باران بارین بەشێوەی بچڕ بچڕ دەبارێت. 


PM:12:20:24/04/2022