وادەی لێخۆشبوونی (۱٥٪)ی قەرزی كارەبا درێژكرایەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، ماوەی لێخۆشبوونی (١٥%)ی کرێی کارەبا بۆ هاوڵاتییان درێژ بکاتەوە، تا ڕۆژی ٣١ی ٥ی ٢٠٢٢. 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا ماوەی لێخۆشبوون لە (١٥%)ی کرێی کارەبا تاوەکو ٣١ی ٥ی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت". 

بەپێی بڕیارەکە، هەر هاووڵاتییەک لەو وادەیەدا قەرزی کارەبا بداتەوە ئەوا لە (١٥%)ی قەرزەکە دەبەخشرێت.

روونیشیكردەوە، درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكە دەكرێت بە (١٢) قیست، واتە هەر هاوبەشێک قەرزدار بێت بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەکان قەرزەکان دەكرێتە (١٢) قیست.


PM:01:35:24/04/2022