هەپەگە: سێ سەربازی تورکیا کوژرا

هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە  و لە ڕاگەیاندراوەکەدا  كوژرانی سێ سەربازی تورکیای ئاشکراکرد،  هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە دا ئەوەش هاتووە،  کە گەریلایەكیشیان بە ناوی حازم عەلی نوفل لە ئاڤاشین شەهید کراوە.


هەپەگە باسی ئەوەشی کرد لە ڕۆژی ٢٢ی نیسان کاتژمێر ٢:٣٠  شەش جار گۆڕەپان و سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید جودیی لە ناوچەی بەرخۆدانیی شاخی کارکەر بۆردوومان و تۆپباران کرد.

هەپەگە باسی ئەوەشی کردووە، هەڤاڵێکی فیدایمان لە ڕۆڵە قارەمان و بەنرخەکانی گەلی عەرەبمان
 بەناوی (حازم عەلی) قارەمانانە شەڕی کرد و گورزی قورسی لە داگیرکەران دا و دواتر شەهید بوو، هەروەها لە چالاکییە بەهێزەکانی هێزەکانماندا سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و یەکێکیشیان بریندار بوو. 



PM:02:19:24/04/2022