فوئاد حسێن: تورکیا دەتوانێت تەنها پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەپێی ڕێككەوتنی عێراق و توركیا، توركیا تەنیا پێنج كیلۆمەتر بۆی هەیە بێتە ناو خاكی عێراق". 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی بانگهێشتکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕایگەیاند" یەک کۆنووس هەیە لە نێوان عێراق و تورکیا کە ساڵی (١٩٨٤) لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری ئەوكاتەی دەرەوەی عێراقەوە واژۆ کراوە، بەگوێرەی کۆنووسەکە تورکیا دەتوانێت تەنیا پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە بۆ پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی خۆی، بەڵام دەبێت (٧٢) كاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بکاتەوە و پاش (٧٢) كاتژمێریش بکشێتەوە". 

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، كۆنووسەكە تەنیا بۆساڵێک نوسراوە و هیچ ڕێککەوتننامەیەکی تر لە نێوان عێراق تورکیا نییە.


PM:03:22:24/04/2022