نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی بڕیارێك ده‌ربكات كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه چۆڵی نه‌كه‌ن واپێویست ده‌كات چه‌ك به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه له‌ناو شه‌نگال".
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، سەبارەت بە گرژییەکانی شەنگال بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" یه‌كێک له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه چه‌كداره نایاسایانه‌ی كه له‌ناو شه‌نگالن، هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه‌یه یاخود چه‌ند هێزێكی تری نایاسایی ناو شه‌نگال به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت له شه‌نگال ده‌ربچن، بۆئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی شه‌نگال له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت چ له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، له‌ڕووی دانانی قائیمقامه‌وه هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه، وابڕیاربوو پۆلیسی شه‌نگال دابمه‌زرێن هه‌زار بۆ دوو هه‌زار كه‌س له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره، ده‌زگاكانی ئه‌منی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وان بێت نه‌ك ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی كه ئێستا له شه‌نگالن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ندێك له‌ناو به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و هێزه چه‌كدارانه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌تا ئێستا له‌شوێنی خۆیان جووڵه‌یان نه‌كردووه و له شه‌نگال ده‌رنه‌چوون و به‌جێیان نه‌هێشتووه".
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه ده‌رنه‌چن حكومه‌تی عێراق ناچار ده‌بێت ده‌ریان بكات هه‌تا ئێستا ئه‌و هێزه به‌كارنه‌هاتووه بۆ دەرکردنی ئەو چەکدارانەی ناو شەنگال، كێشه‌كه هه‌تا ئێستا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه".
ڕوونیشیکردەوە، بارودۆخی ناوچه‌كه ئێستا كه ده‌بینرێت جموجۆڵی سوپای توركیا له ناوچه‌كه و له شوێنه‌كانی كه هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی لێیه شانبه‌شانی ئه‌ویش ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی بڕیارێك ده‌ربكات كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه چۆڵی نه‌كه‌ن واپێویست ده‌كات چه‌ك به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه له‌ناو شه‌نگال.
سەبارەت بە هەڵوێستی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هاتنی سوپای توركیا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق وتی" هه‌تا ئێستا حكومه‌تی عێراق ته‌نها وه‌كو ئیدانه ئه‌وه‌ی كردووه كه سوپای توركیا سه‌روه‌ری خاكی عێراقی به‌زاندووه، تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێك نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر توركیا هێرشی كردۆته ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ی لێیه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێزی په‌كه‌كه بوونی هه‌یه، واباسده‌كرێت كه پێشتر حكومه‌تی عێراقی پێشووتر ڕێككه‌وتنی كردووه له‌گه‌ڵ توركیا، كه توركیا ڕێگه‌ی پێبدرێت بێته ناو خاكی عێراق به مه‌به‌ستی ڕاوه‌دونانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆیه هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌ی عێراق كردویه‌تی ته‌نها ئیدانه‌ی كردووه و هیچ هه‌ڵوێستێكی تری نه‌بووه له‌و بابه‌ته".