هەپەگە کوژرانی (١٣) سەربازی تورکیای راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی (١٣) سەربازی سوپای تورکیای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بەرخۆدانی هێزەکانمان لە دژی جوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین بەردەوامە، لە ڕۆژانی (٢٦ و ٢٧)ی نیساندا، هێزەکانی یەژا ستار (١٢) سەربازیان کوشت و  دوو سەربازی تریش بریندار بوون". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە مەیدانی وەرخەلی ئامێرێکی گوێگرتنی دەنگیان لەناوبردووە، هەر لەو هەرێمەدا ڕۆژی (٢٧)ی مانگ هەلیکۆپتەریک لە کاتێکدا ویستویەتی سەربازی تورکیا دابەزێنێت لەلایەن گەریلاکانەوە لێیدراوە و زیانی بەرکەوتووە. 

هەروەها لەبارەی چالاکیەکانی هەرێمی زاپ هەپەگە ڕایگەیاندووە" لە ڕۆژی ٢٧ی مانگدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون". 


PM:06:20:28/04/2022