هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایدەگەیەنێت" به‌هۆی سوتانی زیاتر له (٣٠٠) مه‌تر له تونێلی ده‌ربه‌ندیخان له ئێستادا تونێله‌كه به ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داخراوه و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی دوێنێ ڕویدا به درێژای (٣٠٠) مه‌تر تونێلی ده‌ربه‌ندیخان سوتاوه و ئاگری له‌ناو دابووه، هه‌ر بۆیه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و تا پشكنینی ته‌واوی بۆ نه‌كرێت تونێڵه‌كه ناكرێته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش زانیاری ده‌خه‌ینه‌ڕوو ئاخۆ تونێله‌كه ده‌كرێته‌وه یان ماوه‌ی داخستنه‌كه‌ی درێژ ده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئێستادا ئۆتۆمبێله‌كان به تایبه‌ت و بارهه‌ڵگره‌وه له‌سه‌ر شاخی به‌رانانه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ن به ئاراسته‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ سلێمانی واتا ئۆتۆمبێلی بچوك له هه‌ردوو سه‌ره‌وه ده‌توانێت چیای به‌رانان به‌كاربهێنێت، به‌ڵام بارهه‌ڵگره‌كان به ئاراسته‌ی هاتن له زه‌ڕایه‌نه‌وه بۆ ده‌ربه‌ندیخان له ڕێگەی ناوتاقه‌وه ده‌بێت هاتووچۆ بكه‌ن، هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر به ڕێگای به‌راناندا ڕێگه‌ی پێ نادرێت به‌ره و ده‌ربه‌ندیخان بێت، ئامانجی ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆده له‌سه‌ر چیای به‌رانان.