وێنە..شاعیر و کچە مۆدێلێکی ناسراوی کورد لەیەک جیابوونەوە

ماوەیەکە دەنگۆی جیابوونەوەی ئیڤانای کچە مۆدێل و دەربازی یونس بڵاوبۆتەوە، لە کۆتاییدا ئیڤانا لە رێگای ڤیدیۆیەکەوە راستیەکەی بڵاوکردەوە.
ئیڤانا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی جیابوونەوەی خۆی لە دەرباز یونس راگەیاندو لە کورتەڤیدۆیەکدا لە ئینستاگرام بە گریانەوە دەڵێت " ئیتر ئێمە جیابووینەوە و رێز لەم دۆخەمان بگرن.. ئەوانەش دڵخۆشبن کە حەزیان دەکرد جیاببینەوە”.

ئیڤانای لەبواری مۆدێلدا کار دەکات و مەیکەپ ئارتیستە و لەگەڵ دەرباز یونسدا هاوسەرگیری کردووە.

دەرباز ساڵی ١٩٩٠ لە شاری هەولێر لە دایکبووە و وەكو پێشكەشكار دەركەوتوە، جگە لەوەش خاوەنی چەند پەرتوكێكی شیعرییە، دو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی منداڵێكە.



AM:12:57:30/04/2022