په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان ده‌ڵێت" ئه‌وه یه‌کێتی نه‌بوو غه‌ردی له دکتۆر به‌رهه‌م کرد، زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وبوو، به‌ڵام به‌ناوی یه‌کیتیه‌وه غه‌دری لێ‌کرا".
سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووک ده‌ڵێت" پێم وانیە یەكێتیش (وەك حزب) غەدری لە كاك بەرهەم كردبێت، ئەوەتا زۆرینەی مەكتەبی سیاسی كە (10) ئەندام بوون پشتگیریان لیی كرد بۆ كاندیدكردنی بۆ سەركۆمار، زۆرینەی كادر و ئەندامانی یەكێتی وێڕای پشتگیریان لێی لەبەر كۆمەلێك هۆكار پێیان باش بوو د.بەرهەم كاندید بكرێت بۆ ئەم پۆستە. جگە لەمە بەڕێزان (كاك كۆسرەت و كاك مەلا بەختیار) كە جێگری یەكەمی سكرتێر و بەرپرسی دەستەی كارگێڕین بەفەرمی هەلوێستی خۆیان راگەیاند، بەلام نە رای قاعیدە و نە رای كادیران و نە رای زۆرینەی مەكتەبی سیاسی لەبەرچاو نەگیراو ئیرادەی دوور خستنەوەی د.بەرهەم لەو پۆستە سەری گرت. ئەوە یەكێتی نەبوو بەلكو بەناوی یەكێتیەوە ئەم كارە كرا. لەكاتێكا ئەم هەلسوكەوتە (بە لەبەرچاوگرتنی پرەنسیپی حزبی) تەعبیر لە رای یەكێتی ناكات".
له‌درێژه‌ی نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت " ئەوانەی دەلێن یەكێتی غەدری لە د.بەرهەم كردووە بەهەلەدا چوون، ئەوانەش كە دەلێن كاك بەرهەم غەدری لە یەكێتی كردووە بەهەمان شێوە بە هەڵەداچوون و ئەمرۆ كە ئەم قسەیە دەكەن ئیشیان پێیەتی و خۆیان زیاتر دەبەنە پێشەوە بەمەبەستی دەستكەوتنی پلەو پۆستی زیاتر و ئەم هەلوێست و گوفتارانەیان لە ماستاوكردن زیاتر هیچی تر ناگەیەنێ".