یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە شاری كەركوك تۆمار كرا


فەرمانگەی تەندروستی كەركوك تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی پەتای خوێنبەربوونی راگەیاند و بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێكی تەندروستی رادەگەیەنن.

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە یەكەم حاڵەتی تووشبونیان بەو پەتایە تۆماركردوەو نەخۆشخانەی شیفا دوای ئەوەی هیچ نەخۆشێكی كۆرۆنای تێدا نەما، لە ئێستادا تەرخانكراوە بۆ تووشبووانی ئەو پەتایە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لە شاری كەركوك هەڵمەتێكی تەندروستی بۆ سەر قەسابخانەكان و گۆشتفرۆشان دەستپێكراوە لە پێناو رێگریكردن لە بڵاو بوونەوەی پەتاكە.

پەتای خوێنبەربوون لەبەشێك لە شارەكانی عیراق تۆماركراوە و حاڵەتێكی مردنیش لە پارێزگای بابل تۆماركراوە.



PM:02:41:01/05/2022