بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها لە داتایەکدا رێژەی بارانبارینی (12) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م شه‌و ئاسمان هه‌وری ته‌واو بێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باران بارینی مام ناوه‌ند له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت هه‌ندێك جاریش لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ زیاد بوونی خێرای با له هه‌ندێك ناوچه كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سوك وه ئه‌م باران بارینه تاكو به‌یانی به‌رده‌وامی هه‌یه پاشان كۆتای پێ دێت، به‌ڵام له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه تاكو دوای نیوه‌رۆ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پچر پچر".
هاوکات بەپێی داتاکەی کەشناسی ڕێژەی بارانى (12) کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:
هه‌ولێر 10.5
سلێمانی 5.7
دهۆك 21.3
هه‌ڵه‌بجه 5.4
پیرمام 3.4
چمچماڵ 12.2
زاخۆ 19.4
خانقین 4.4
شه‌مامك 2.5
ئاكرێ 3.8
ئامێدی 13.4
بامه‌رنی 11.8
بارزان 2.4
بازیان 10.4
دوكان 2.6
حاجی ئۆمه‌ران 16.0
هه‌ڵشۆ 0.6
كانی ماسی 3.4
خه‌بات 1.4
میدان 2.2
سۆران 4.4